سەرۆک بارزانی و خەمیس خەنجەر پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
سەرۆک بارزانی لەگەڵ شێخ خەمیس خەنجەر کەسایەتیی دیاری سیاسی عێراق، دوا پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.
رۆژی شەممە 7ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ خەمیس خەنجەر کەسایەتیی دیاری سیاسی عێراق کرد.
لەو دیدارەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق و دوا پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتیی کرا.