چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دیمەشقیان کۆنترۆڵ کرد
ڕۆیتەرز: بەشار ئەسەد هەڵاتووە
چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن گەیشنە ناوەندی دیمەشق و بە گوتەی دوو سەرچاوەی باڵای سوپای سووریا، بەشار ئەسەد دیمەشقی بەجێ هێشتووە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دوو ئەفسەری باڵای سوپای سووریا بڵاوی کردووتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەسەد بە فڕۆکە وڵاتەکەی جێهێشتووە، زانیاری هەڵاتنی بەشار ئەسەد بە هەمان شێوە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاو کراوەتەوە کە ئەسەد بە فڕۆکە هەڵاتووە.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە، سەرکردایەتیی سوپای سووریا و ئەفسەرەکانی لە ڕووخانی ڕژێم ئاگادار دەکاتەوە
لای خۆیەوە سەرچاوە خۆجێییەکان بە کەناڵی جەزیرەیان ڕاگەیاندووە، لە منارەی مزگەوتەکانی دیمەشقەوە دەنگی تەکبیر و چەپڵەلێدان بەرز دەبێتەوە، هاوکات ماڵپەڕە سوورییەکان ڕایانگەیاندووە کە سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق ڕاگیراون و فڕۆکەخانە چۆڵکراوە.
ساحة الأمويين ❤️ pic.twitter.com/ODVCPEkaeW
— Hisham Abu Shaqrah | هشام أبو شقرة (@HShaqrah) December 8, 2024