سەرۆک وەزیرانی سووریا: داوا لە ئۆپۆزسیۆن دەکەم ژیرانە هەڵسوکەوت بکات

محەممەد غازی جەلالی،  سەرۆک وەزیرانی سووریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ڕایگەیاند، داوا لە ئۆپۆزسیۆن دەکەم ژیرانە هەڵسوکەوت بکات.

جەلالی ڕایگەیاند " لە ماڵی خۆمدا دەمێنمەوە و بۆ هیچ  کوێیەک ناڕۆم، چونکە وڵاتەکەمم خۆش دەوێ."

جەلالی ڕاشیگەیاند، "ئامادەین لەگەڵ هەر کەسێک دەسەڵات دەستاودەست بکەین و هەماهەنگی بکەین کە لەلایەن گەلی سووریاوە هەڵدەبژێردرێت."

هەروەها سەرۆک وەزیرانی سووریا داوای پاراستنی دامەزراوە حکوومەتییەکان دەکات و دەڵێت: " هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە لەوەی سووریا بۆ هەمووانە."