گەشتە ئاسمانییەکانی هەولێر -دیمەشق ڕاگیران
یەکشەممە، 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئەحمەد هۆشیار، بەرێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەی دیمەشق، گەشتە ئاسمانییەکانی هەولێر - دیمەشق ڕاگیراون.
بەهۆی بارودۆخی ئاڵۆزی سووریا، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند، "تا کاتێکی نادیار گەشتەکانی هەولێر - دیمەشق ڕاگیران."
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ، 08-12-2024، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا چوونە نێو دیمەشق و کۆتاییان بە دەسەڵاتی 24 ساڵەی ڕژێمی بەشار ئەسەد هێنا و تاوەکوو ئێستەش چارەنووسی ئەسەد دیار نییە.