هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی 11 لە ڕێگەی هەژماری منەوە دابەش دەکرێت

یەکشەممە، 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، هەژماری من لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ لیواکان بە شێوەی دیجیتاڵی بەڕێگەی "هەژماری من"ەوە لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

سوودمەندبووانی لیوا هاوبەشەکان بۆ مانگی 11 کە لە ڕیگەی هەژمارەی من هاوکارییەکە وەردەگرن بەم شێوەیە؛ 

هەولێر؛ 15900 کەس

سلێمانی؛ 5880 کەس

دهۆک؛ 5130 کەس

کۆی گشتیی سوودمەندبووان دەگاتە 26 هەزار و 910 کەس.