داعش له داقووق هێرشی كرد
سه‌ربازێك كوژرا و 3ی دیكه‌ش بریندار بوون
K24- هه‌ولێر:
له هێرشێكی داعشدا بۆ سه‌ر گوندێكی سنووری قه‌زای داقوق سه‌ربازێكی سوپای عێراق كوژرا و 3ی دیكه‌ش بریندار بوون.
سۆران كامه‌ران، په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له سنووری قه‌زای داقوق له باشووری كه‌ركووك هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی سوپای عێراق له گوندی عه‌تشانییه.
گوتیشی: له‌و هێرشه‌دا سه‌ربازێكی سوپای عێراق به ناوی "عامر سالم" كوژرا و 3ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه چه‌كدارانی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به گشتی و سنووری پارێزگای كه‌ركووك به تایبه‌تی، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و خه‌ڵكی سڤیل چڕ كردووه‌ته‌وه، وێڕای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێك بۆ سووتاندنی ده‌غڵ و دانی جووتیارانی ئه‌و ناوچانه، كه تا ئێستا به سه‌دان دۆنم زه‌وی كشتوكاڵییان سووتاندووه.
H.B