دوای 53 ساڵ حوکمڕانیی دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد ڕووخا

دوای 53 ساڵ لە حوکمڕانیی بنەماڵەی حافز ئەسەد، ئەمڕۆ لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕووخا.

حافز ئەسەد، لە ساڵی 1930 لەدایک بوو، و پێنج منداڵی هەبووە، لە ساڵی 1971 بوو بە سەرۆک کۆماری سووریا، تا مردنی لە ساڵی 2000دا لە حوکمڕانی بەردەوام بوو، کە دەکاتە 29 ساڵ. پاش ئەو، بەشاری کوڕی دەسەڵاتی گرتە دەست و ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، پاش 24 ساڵ لە حوکمڕانیی سووریا، لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سووریاوە ڕووخێنرا.

 ئەمڕۆ دوای ڕووخانی ئەسەد لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی سووریاوە، ڕائید ساڵح، بەرپرسی بەرگریی شارستانیی سووریا لە پەیامێکدا بەبۆنەی ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ڕایگەیاند "ئەو ڕژێمە بەرپرسیار بوو لە کوژرانی 500 هەزار کەس و ئاوارەبوونی 13ملیۆن کەس، ڕووخا."
ڕاشیگەیاند "لەسەر دەستی بەشار ئەسەد 200 هەزار کەس خرانە زیندانەوە، 100 هەزار کەسیش چارەنووسیان نادیارە."