كەسێكی دیكە لە سلێمانی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

تەمەن 65 ساڵ بوو

K24 - ھەولێر

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانی لەدەستدا.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:.

تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 پیاو تەمەن 65 ساڵ لە شاری سلێمانی دوای خەواندن و مانەوەی لە نەخۆشخانە و بەشی چاودێری چڕ گیانی لەدەستدا.

وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.

وەزارەتی تەندروستی

10 حوزەیران 2020