بلینکن: لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکانی سووریا دەکەین

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پشتیوانیی لە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات بۆ حکوومەتێکی بەرپرسیار دەکات لە ڕێگەی پرۆسەیەکی گشتگیرەوە بە سەرکردایەتیی سووریا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی واشنتن لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکانی سووریا دەکات.

دووشەممە، 9ـی کانوونی یەکەمی 2024، بلینکن لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاوی کردەوە و ڕایگەیاند: "ئەمەریکا پشتیوانیی لە گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات بۆ حکوومەتێکی بەرپرسی سووریا دەکات لە ڕێگەی پرۆسەیەکی هەمەلایەنە بە سەرکردایەتیی سووریا، لەم قۆناغە ئینتقالیەدا گەلی سووریا مافی ئەوەیان هەیە داوای پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکان دەکەین و لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا کار دەکەین، ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێمە سەرنجمان داوە بەو لێدوانانەی سەرکردە یاخیبووەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دراون، بەڵام لەگەڵ ئەوەی بەرپرسیارێتی زیاتر لە ئەستۆ دەگرن، نەک تەنها قسەکانیان هەڵدەسەنگێنین ، بەڵام کارەکانیان دووبارە  هەڵدەسەنگێنین".

لای خۆیەوە دوێنێ جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە وتارێکدا لە کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاند، گەلی سووریا لە "ساتێکی مێژوویی" دەژین، جەختیشی لەوە کردەوە "واشنتن لەگەڵ هەموو گرووپە سووریاییەکاندایە، لە ڕێگەی پڕۆسەی سەرکردایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، بۆ گواستنەوەی دەسەڵات لە سووریا، لەگەڵ دامەزراندنی دەستورێک."