نهێنی به‌هێزی جه‌سته‌ی ئافره‌تان به‌رامبه‌ر كۆرۆنا ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
وێبسایتی "medRxiv"ی پزیشكی، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك زانای زانكۆی یه‌یڵی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، رێژه‌ی تووشبوون و ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌ی به‌هێزی كۆرۆنا له‌سه‌ر پیاو زیاتره وه‌ك له ئافره‌تان، ته‌نانه‌ت رێژه‌ی مردنی پیاوان به‌و ڤایرۆسه به‌رزتره.
پسپۆران له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی داتا و ئاماره به‌رده‌سته‌كان، نزیكه‌ی 60%ـی تووشبووانی ڤایرۆسه‌كه لە رەگەزی نێرن.
پزیشكان شیكردنه‌وه‌یان بۆ نموونه‌ی خوێنی نزیكه‌ی 100 كه‌س كردووه، كه سه‌لێمنراوه تووشی كۆرۆنا بوون و له ماوه‌ی نێوان 18ـی ئادار بۆ 9ـی ئایار چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه، هاوكات چاودێری رێژه‌ی په‌رچه‌كرداری به‌رگری له‌شی چاره‌سه‌ركراوه‌كانیان كردووه.
له چوارچێوه‌ی توێژینه‌وه‌كه بۆ پزیشكان ده‌ركه‌وتووه، كه له‌كاتی تووشبوونی پیاوان به كۆرۆنا، رێژه‌ی هه‌وكردنیان زیاتر ده‌بێت، له‌كاتێكدا به پێچه‌وانه‌وه له ئافره‌تاندا به‌هۆی چالاكبوونی خانه لیمفاوییه‌كان، كه به‌رپرسن له سیسته‌می به‌رگری له‌ش، به شێوه‌یه‌كی باشتر كار ده‌كه‌ن و رێژه‌ی هه‌وكردن كه‌متر ده‌بێت.
توێژه‌ران گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی: ده‌كرێت له رێگه‌ی كاراكرنی خانه لیمفاوییه‌كانی نەخۆشەکان به شێوه‌یه‌كی باشتر، بتوانن نه‌خۆشه‌كه چاره‌سه‌ر بكەن.