پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شانشینی بەحرەین

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە مەنامە
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە مەنامە

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری و بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و بەحرەین، گەیشتە مەنامە. 

دووشەممە، 09-12-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری، بە بانگهێشتێکی فەرمی گەیشتنە مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین.

ئامانجی سەردانەکە

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای شانشینی بەحرەین، لە نێویشیاندا شازادەی جێنشین، چەندان وەزیر، بەرپرسانی ئابووری و بازرگانی و کەلتووریی وڵاتەکە بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بواری ئاسایش و ئابووری و بازرگانی و تاوتوێکردنی پەرەسەندنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆ دەبێتەوە. 

پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شانشینی بەحرەین:

-  ساڵی 2021 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شای بەحرەین کۆ بوونەوە.

-  ساڵی 2021 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی دیالۆگی مەنامەی کرد.

-   سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ شازادەی جێنشین و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە شێخ سەلمان بن حەمەد ئەلخەلیفە هەبووە. 

-   سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیدارێکی دوو قۆڵی لەگەڵ عەبدولـلەتیف ئەلزەیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرەین هەبووە. 

-   لە ساڵانی 2022 و 2023 و 2024 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندەکانی بەحرەین لە داڤۆس کۆ بووەتەوە.

-   بە مەبەستی گەشەسەندنی کەرتی بازرگانی، دارایی و ئابووری؛ لەگەڵ هەریەک لە شێخ سەلمان ئەلخەلیفە، وەزیری دارایی و ئابووری نیشتمانی و هەروەها عەبدوڵلا عادل فەخرۆ، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی کۆبووەتەوە. 

- لە ساڵی 2022 وڵاتی بەحرەین یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کەنداو کە هەناری کوردستانی بۆ هەناردە کرا.