كۆرۆنا گەیشتە دادگای ھەولێر
دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر كه‌ره‌نتین دەكرێت
K24 - ھەولێر
دوو دادوەر وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر تۆمار كران و دادگاكە بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتین دەكرێت.
لە راگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد: "به‌هۆی هه‌بوونی دوو حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر، دادگاكه كه‌ره‌نتین كرا".
ئاماژەی بەوەشكردووە: "هه‌ردوو هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو دادوه‌ر له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێرن و دوای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیار درا به كه‌ره‌نتین كردنی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ".