به فه‌رمی چاره‌نووسی یارییه‌كانی چامپیۆنزلیگ ده‌ركه‌وت
ئاماده‌كاری بۆ خشته‌ی یارییه‌كان ده‌كرێت
له هه‌فته‌ی داهاتوو چاره‌نووسی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا ئاشكرایكردووه له چه‌ند رۆژی داهاتوو بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و یارییانه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ ماوه ده‌درێت، كه له‌وه‌ته‌ی مانگی شووباتی رابردوه‌وه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگیراون.
یوێفا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه له 17 ئه‌م مانگه به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خشته‌یه‌ك بۆ یارییه‌كان دابنێن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رادیۆی مۆنتی كارلۆ ئاشكرایكردووه كه چامپیۆنزلیگ له رۆژی 3ـی ئابی داهاتوو ده‌ستپێده‌كاته‌وه و یارییه‌كانی چاره‌كی كۆتاییش له 12ـی هه‌مان مانگ ده‌ستپێده‌كه‌ن، دواتریش له 15ـی مانگی هه‌شت یارییه‌كانی پێش كۆتایی ده‌كرێت، یاریی كۆتایش له 23ـی مانگی هه‌شت له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و به كاتی هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت كه ره‌نگه یاریی كۆتایی له ئیسته‌نبۆڵه‌وه بۆ یه‌كێك له شاره‌كانی لێسبۆنهی پۆرتوگال و فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا یان مه‌درید بگوازرێته‌وه.
هه‌روه‌ها یوێفا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات هانده‌ران بتوانن له یاریی كۆتایی ئاماده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی جامه‌كه له یاریگه‌یه‌كی چۆڵ و بێ هانده‌ر نه‌بێت.