كاتانیچ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ مۆندیالی 2022 راگه‌یاند
جارێكی دیكه یاریزانه كورده‌كان له هه‌ڵبژارده‌ی عێراق فه‌رامۆش ده‌كرێن

هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق له 14ـی ئه‌م مانگه به ئاماده‌بوونی 34 یاریزان ده‌ست به مه‌شق و راهێنان ده‌كات و ئاماده‌كاریی بۆ پاڵاوتنه‌كانی هاوبه‌شی گه‌یشتن به مۆندیالی 2022 و جامی ئاسیای 2023 ده‌كات، سریچكۆ كاتانیچی راهێنه‌ری سلۆڤینی پێكهاته‌ی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و ئه‌مجاره‌ش یاریزانه كورده‌كان فه‌رامۆش كراون و هه‌ریه‌كه له ئوسامه ره‌شید و بڕوا نوری و ژیلوان حه‌مه‌د جارێكی دیكه بانگهێشت نه‌كراون.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا واده‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتنی هاوبه‌شی گه‌یشتن به جامی جیهانی 2022 و جامی ئاسیای 2023 دیاریكرد، فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقیش رایگه‌یاند له یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست به مه‌شق و راهێنان وه‌كو ئاماده‌كاریی بۆ پاڵاوتنه‌كان ده‌كات كه بڕیاره ركابه‌رییه‌كانی ئه‌و قۆناخه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو ده‌ستپێبكات.
سریچكۆ كاتانیچی سلۆڤینین و راهێنه‌ری عێراق لیستی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له 34 یاریزان پێكهاتووه و له 14ی ئه‌م مانگه به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م یاریزانان ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كه‌ن.
له‌نێو لیسته‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق جارێكی دیكه یاریزانه كورده‌كان فه‌رامۆش كراون و جگه له رێبین سۆلاقا هیچ یاریزانێكی دیكه ته‌نانه‌ت له لیستی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژارده‌كه نییه، ئه‌مجاره ته‌نانه‌ت بڕوا نوری، ئوسامه ره‌شید، ژیلوان حه‌مه‌د بوونیان له پێكهاته‌كه نییه، له ئه‌گه‌ری نه‌بوونی ناوه‌كانیان له پاڵاوتنه‌كان ره‌نگه به گه‌یشتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ش بۆ كۆتاییه‌كانی مۆندیال و جامی ئاسیا به هیچ شێوه‌یه‌ك پشت به یاریزانه كورده‌كان نه‌به‌سترێت و به شایسته نه‌زانرێن.
ئاشكراكردنی لیستی سه‌ره‌تایی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له كاتێكدایه هێشتا سریچكۆ كاتانیچی راهێنه‌ر له سلۆڤینیاوه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ره‌حیم حه‌مید یاریزانی پێشوو و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راهێنه‌رایه‌تی تا ئه‌و كاته‌ی كاتانیچ ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رپه‌رشتی راهێنانه‌كان بكات.
به‌ر له چوونه نێو یارییه‌كانی پاڵاوتن فێدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق داوه‌تنامه‌ی بۆ چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌كی ئاسیایی ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی داهاتوو چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه و ئاماده‌كاری بكه‌ن.
به‌پێی واده نوێیه‌كه كه فێدراسیۆنی ئاسیا دیاریكردووه، عێراق له سێزده‌ی تشرینی یه‌كه‌م رووبه‌ڕووی هۆنگ كۆنگ ده‌بێته‌وه، له دوازده‌ی مانگی دواتریش به‌رامبه‌ر كه‌مبۆدیا یاریی ده‌كات، پێنج رۆژیش دواتر دوایین یاریی خۆی له تاران به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئێران ده‌كات، تا ئێستا عێراق له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م به 11 خاڵ پێشه‌نگی گرتووه و به جیاوازی دوو خاڵ له پێش به‌حرێن ده‌بینرێت، ئێرانیش به شه‌ش خاڵ له پله‌ی سێیه‌مه و هۆنك كۆنگ و كه‌مبۆدیاش خانه‌كانی چواره‌م و پێنجه‌میان گرتووه.
.jpg)