پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
ژماره‌ی مردووان به كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی گه‌یشته 31 كه‌س
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێنج تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ، گیانیان له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، 5 پیاو كه ته‌مه‌نیان 80 و 78 و 70 و 69 و 48 ساڵییه، لە شاری سلێمانی دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە و بەشی چاودێری چڕ گیانیان لەدەستدا.
به‌و جۆره‌ش، كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته 35 كه‌س، كه 31 كه‌سیان له پارێزگای سلێمانیه.