سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆ بووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و وەزیری دەرەوەی بەحرەین پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاوتوێ دەکەن

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عەبدولــلەتیف بن ڕاشد ئەلزەییانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عەبدولــلەتیف بن ڕاشد ئەلزەییانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆبوونەوە و  پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەین، گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامی عێراق و هەرێمەکەیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری مەنامە، لەگەڵ عەبدولــلەتیف بن ڕاشد ئەلزەییانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆبووەوە.

لە میانەی کۆبوونەوەکەدا کە وائیل بن ناسر ئەلمبارەک، وەزیری کاروباری شارەوانییەکان و کشتوکاڵی بەحرەین ئامادەبوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەین لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاوتوێ کرا .

گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی ناوچەکە و بەتایبەتی گۆڕانکارییەکانی سووریا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.