ئافرەتێکی تەمەن 65 ساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

کەسێکی دیکە بەهۆی کۆرۆنا گیانی سپارد

K24- سلێمانی:

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئافرەتێکی تەمەن 65 ساڵ لەسلێمانی کە تووشبووی کۆرۆنایە کۆچی دوای کرد.

لەدواین بڵاوکراوەی وەزارەتی تەندروستی هاتووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 58 تووشبووی نوێ لە سلێمانی تۆمار کراون، پێنج کەسیش جیا لەم ئافرەتەی ئەمشەو گیانیان لەدەستداوە.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا رایگەیاند، ئەگەر خەڵک خۆیان نەپارێزن و پابەند نەبن، نەخۆشخانە و پزیشکان، ناتوانن وەکو پێویست تووشبووانی کۆرۆنا رزگار بکەن.

هۆشدارییشی دا، ئەگەر دۆخەکە وا بڕوات، ئۆکسجین و پێداویستی پزیشکیی پێویست لە نەخۆشخانەکان نامێنن.