142 کەسی دیکە لە هەولێر و سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
ئاماری نوێ
K24- هەولێر:
وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەد و ھەشتا تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ھەرێمی کوردستان دەستنیشانکران، بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای سلێمانی 81 تووشبوو
پارێزگای ھەولێر 61 تووشبوو
دەڤەری گەرمیان 19 تووشبوو
دەڤەری راپەڕین 12 تووشبوو
پارێزگای ھەڵەبجە 5 تووشبوو
پازێزگای دھۆك 2 تووشبوو
ئێوارەی ئەمڕۆ، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 182 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستنیشانکراون.
تەندروستی سلێمانیش ئەوەی راگەیاند، شەش کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.