سامان به‌رزنجی: 180 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ زۆرترین تووشبوو تۆمار كراوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، رایگه‌یاند، تا ئێستا زۆرترین ژماره‌ی تووشبووان تۆمار كراوه و 180 حاڵه‌ت تۆمار كراوه و زۆربه‌یان نیشانه‌كانیان هه‌یه.
گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆماندا بۆ دووه‌مجار وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، بودجه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ دابینكردنی خه‌رجی و پێداویستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان دابینكرد.
هه‌روه‌ها گوتی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بڕیاریدا خه‌رجی درووستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كۆرۆنا بگرێته ئه‌ستۆ.
سامان به‌رزنجی ئاشكراشیكرد، ئه‌مڕۆ ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵكشاوه و كۆی گشتی 180 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوونه. كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته 1891 حاڵه‌ت و له‌و ژماره‌یه ته‌نیا 559 حاڵه‌ت چاره‌سه‌ر كراوون.
روونیشیكرده‌وه، 1297 نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كان ماوون و نه‌خۆشخانه‌كان پڕ بوون.