تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

ئاماری نوێ

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن 73 ساڵ لە شاری سلێمانی دوای خەواندن و مانەوە لە بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممەش، شەش کەس لە سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و بەرپرسانی تەندروستیش، داوا لە هاووڵاتیان دەکەن خۆیان بپارێزن، دەنا کارەسات لە شارەکە روودەدات.