هەزار و 95 کەسی دیکە لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

ئاماری نوێی عێراق

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، هەزار  و 95 کەسی دیکە لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 39 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، 300 تووشبوو چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە؛ هەروەها، بەغدا و سلێمانی زۆرترین تووشبوویان تێدا تۆمار کراوە.

بەمەش، کۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 17 هەزار و 770 تووشبوو، ژمارەی ئەو کەسانەشی چاکبوونەتەوە، شەش هەزار و 868 کەسن و 496 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.