شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پینجشەممە، لەناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەبارێت و کاریگەریەکەی تاوەکوو سبەینێ بەردەوام دەبێت.

کەشناسی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە کە پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12-12-2024، ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو بێت، ئێوارەش نمە باران و بەفر، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور دەبارێت، پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ئیدارەی سۆران، هەروەها بەفر لە تەواوی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ئەم دەڤەرە دەبارێت، هەروەها پلەکانی گەرما 2- 4 پلە نزم دەبێتەوە. 

کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا، پێشبینی دەکرێت، کەشی سبەینێ هەینی، 13-12-2024، ئاسمان هەور بێت، نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت بەتایبەتی لە ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و ڕاپەرین، ئێوارەش کۆتایی بە دابارین دێت کەشەکە جێگیر دەبێتەوە، هەروەها پلەکانی گەرما 3-4 پلە نزم دەبێتەوە، بەڵام لەناوچە شاخاوییەکان 4-7 پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر 14 پلەى سیلیزى

سلێمانی 7  پلەى سیلیزى

دهۆک  11 پلەى سیلیزى

کەرکووک  12 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە  11 پلەى سیلیزى

زاخۆ 11 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران  -1 پلەى سیلیزى

سۆران  8 پلەى سیلیزى

گەرمیان  14 پلەى سیلیزى