هاکان فیدان و ئیبراهیم کاڵن گەیشتنە دیمەشق
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان و سەرۆکی دەزگای میت ئیبراهیم کاڵن، دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەلایەن چەکدارانی بەرەی تەحریر شام و گرووپە هاوپەیمانەکانی، گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سووریا.
پێنجشەممە 12ـی کانوونی یەکەمی 2024، وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان و سەرۆکی دەزگای میت ئیبراهیم کاڵن، گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سووریا وەک یەکەم سەردانی دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدی سەرۆکی ئەو وڵاتە.لەگەڵ دەستپێکی هێرشەکانی بەرەی تەحریر شام و گرووپەکانی هاوپەیمانی، بەشێک لە وڵاتان و میدیاکانی جیهان ئاماژەیان بەوە کرد، تورکیا پشتیوانی بەرەی تەحریر شام و گرووپەکان دەکات، سەرباری ئەوەی ئەوەی، گۆڕانکارییەکانی سووریا بە پلانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بووە.
دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، 9ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له گوتارێكدا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌نقه‌ره گوتی: كۆتایی به سه‌رده‌می تاریكی سووریا هات و سه‌رده‌مێكی نوێ له‌و وڵاته ده‌ستی پێ كرد.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ڵوێستی توركیا به‌رانبه‌ر به سووریا هه‌رگیز له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بووه، به‌ڵكوو له سۆنگه‌ی مرۆییه‌وه بووه.
سه‌رۆكی توركیا باسی له‌وه‌ش كرد، ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به له‌خۆباییبوونه‌وه هه‌موو داوا و بانگه‌وازه‌كانی توركیای بۆ چاره‌ی سیاسی له‌و وڵاته ڕه‌ت كرده‌وه و ڕێزی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان نه‌گرت.
ئه‌ردۆغان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، به‌شار ئه‌سه‌دی شكست خواردوو هه‌ڵات، له دوای خۆیشیدا وڵاتێكی به‌جێهێشت، ملیۆنێك كه‌سی تێدا كوژرا و 12 ملیۆنی دیكه‌یش ئاواره بوون و شاره‌كانی وێران بوون.