دهۆك.. له دوو رووداوی جیاوازدا 2 گه‌نجی كورد له‌ئاودا خنكان
تیمی مه‌له‌وانان له گه‌ڕان به‌رده‌وامن
K24- دهۆك:
ئه‌مڕۆ له دوو رووداوی جیاوزدا له سنووری هه‌ریه‌ك له قه‌زاكانی زاخۆ و ئامێدیی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، 2 گه‌نجی كورد له ئاوی رووباردا خنكان و تا ئێستاش ته‌رمی هیچ كامێك له‌و 2 گه‌نجانه نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سنووری قه‌زای ئامێدی رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵیی ناحیه‌ی شێلادزێ له‌كاتی مه‌له‌كردن له ئاوی رووباری "زێ" نقوم بوو و بێسه‌ر و شوێن بوو.
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ندامێكی تیمی مه‌له‌وانانی ژێرئاوی شێلادزێ به كوردستان 24ی راگه‌یاند، له هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی گه‌نجه خنكاوه‌كه به‌رده‌وامن، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له زاخۆ، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵیی كوردی شه‌به‌ك، كه خه‌ڵكی ناحیه‌ی به‌عشیقه‌یه، له نزیك پردی ده‌لال له ئاوی رووباری خابوور خنكا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له زاخۆ رایگه‌یاند، دوای رووداوه‌كه راسته‌وخۆ تیمی مه‌له‌وانانی ژێرئاوی زاخۆ ده‌ستیان كرد به گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی گه‌نجه خنكاوه‌كه و تا ئێستا له گه‌ڕان به‌رده‌وامن، به‌ڵام هێشتا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
H.B