پرۆگرامی خۆراکی جیهانی پێویستی بە 250 ملیۆن دۆلارە بۆ سووریا
پرۆگرامی خۆراکی جیهانی (WFP) پێویستی بە 250 ملیۆن دۆلارە بۆ ئەوەی خۆراکی شەش مانگی داهاتووی سووریا دابین بکات.
پێنجشەممە 12ـی کانوونی یەکەمی 2024، پرۆگرامی خۆراکی جیهانی (WFP) ڕایگەیاند: لەگەڵ گۆڕانکارییەکان، دۆخێکی ئاڵۆز بۆ ئاسایشی خۆراک لە سووریا دروست بوو، بۆیە پێویستمان بە 250 ملیۆن دۆلارە بۆ ئەوەی خۆراکی شەش مانگی سووریا دابین بکەین.
ئەو ڕێکخراوە ئاماژە بەوە دەکات، لەبەر ئەوەی پێویستییەکانی خۆراک خێرا لەگەڵ گۆڕانکارییەکان لەو وڵاتە هاتە پێشەوە، پرۆگرامی خۆراکی جیهانی، بەپەلە پێویستی بە دابینکردنی 250 دۆلاری ئەمەریکی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت خۆراکی شەش مانگی سوورییەکان بکڕێت و بەسەریان دابەش بکات، دەشڵێت: دوو ملیۆن و 800 ئاوارە و خەڵکی دیکەش، پێویستییان بە هاوکاریی خێرا هەیە.