تەنیا 24 ڤیدیۆی کوردستان24 زیاتر 100 ملیۆن بینەریان هەبووە
کوردستان24 تاکە میدیای کوردی بوو گەیشتە نێو دیمەشق
لە ڕووماڵی تایبەت بە ڕووداوەکانی ناوخۆی سووریا و ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، زیاتر لە 100 ملیۆن کەس بینەری تەنیا بە 24 گرتە ڤیدیۆی کوردستان24 بوون.
کوردستان24 وەکو، کاری هەمیشەیی لە ڕووماڵی پیشەییانە و بێلایەنی بۆ ڕووداوەکان بەردەوامە و تەنیا لە دوو هەفتەدا، لەگەڵ گەیشتنی پەیامنێری کوردستان24 بۆ سەنتەری دیمەشق و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، زیاتر لە 100 ملیۆن کەس بینەری تەنیا 24 گرتە ڤیدیۆی فەیسبووکی کوردستان24 بوون.
پابەندی دامەزراوەی میدیایی کوردستان24 بە بنەماکانی کاری میدیایی، وایکردووە وەرگران لەناوخۆ و دەرەوەی کوردستان بۆ زانینی ڕاستی ڕووداوەکان و دڵنیابوونەوە لە هەواڵی ساختە و ڕاست، پشت بە سایت و سۆشیاڵ میدیای کوردستان24 ببەستن.
هەروەها لە چەند مانگی ڕابردوودا کوردستان24، لە ڕووماڵی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سەرژمێری گشتیی دانیشووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا وەکوو میدیایەک لە ڕیزبەندی پێشەوەی میدیاکان بووە و ڤیدیۆی ڕاستەوخۆکانیشی بە ملیۆنان بینەریان هەبووە.