ژماره‌ی پزیشكانی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق ئاشكرا ده‌كرێت
زۆرترین ژماره‌یان له به‌غدا تۆماركراوه
K24- هه‌ولێر:
سه‌ندیكای پزیشكانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، له سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا 366 و پزیشك له عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە.
وه‌ك سه‌ندیكای پزیشكانی عێراق له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێداوه، زۆرترین ژماره‌ی پزیشكانی تووشبوو له به‌غدا بووه، دواتر كه‌ربه‌لا و دیوانیه و میسان.
به‌گویره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌ندیكای پزیشكانی عێراق، له‌و ژماره‌یه 231 پزیشك پیاون و 135ـیش ئافره‌تن و به ته‌نیا له به‌غدا 211 پزیشك تووشی ئه‌و په‌تایه بوونە.
H.B