له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی پیشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان 15 چه‌كداری داعش كوژران

ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان له‌ رۆژهه‌ڵاتی قه‌ره‌چوغ ئه‌نجامدا

K24- هه‌ولێر:

له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان، 15 چه‌كداری داعش له‌ رۆژهه‌ڵاتی چیای قه‌ره‌چوغ كوژران.

سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری مەخموور - گوێری هێزەکانی پێشمەرگە، رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزی تایبه‌تی هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامدا.

سیروان بارزانی ئاشكراشیكرد، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 15 چه‌كداری رێكخراوی داعش له‌ رۆژهه‌ڵاتی چیای قه‌ره‌چوغ كوژراون.

H.B