له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی پیشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان 15 چه‌كداری داعش كوژران
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان له رۆژهه‌ڵاتی قه‌ره‌چوغ ئه‌نجامدا
K24- هه‌ولێر:
له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان، 15 چه‌كداری داعش له رۆژهه‌ڵاتی چیای قه‌ره‌چوغ كوژران.
سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری مەخموور - گوێری هێزەکانی پێشمەرگە، رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزی تایبه‌تی هاوپه‌یمانان ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان له ناوچه‌كه ئه‌نجامدا.
سیروان بارزانی ئاشكراشیكرد، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 15 چه‌كداری رێكخراوی داعش له رۆژهه‌ڵاتی چیای قه‌ره‌چوغ كوژراون.
H.B