دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی کۆچی دواییان کرد

سێ کەس لە سلێمانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، دوو تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 کە دوو پیاوی تەمەن 74 و 63 ساڵن لە شاری سلێمانی دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی داوا دەکات، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبووان هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش، وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە.

لە دواین راپۆرتیدا، وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی 180 کەسی دیکەی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند و داواش لە هاووڵاتیان دەکات، پابەند بن.