یەکەم کۆبوونەوەی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق كۆتایی هات
ئەمهریکا ژمارەی ھێزەکانی لە عێراق کەمدەکاتەوە
K24- ههولێر:
یەکەم کۆبوونەوەی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمهریکا و عێراق کۆتایی ھات و بڕیارە کۆبوونەوەی داھاتوو لە واشنتن بەرێوەبچێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوی ھاوبەشی نێوان ئەمهریکا و عێراق، ئەمهریکا ژمارەی ھێزەکانی لە عێراق کەمدەکاتەوە و بنکەی سەربازی ھەمیشەیی لە عێراق نابێت و داوای مانەوەی ھەمیشەیی ھێزەکانیشی ناکات.
لە 6 ساڵی رابردوو ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمهریکا بۆ شەری دژ بە داعش لە عێراقن، وەك بەرپرسانی واشنتن و بهغدا باسیان لێوە کردووە، ئێستا ھێزە عێراقیەکان توانای ئەوەیان ھەیە بە تەنیا شەری داعش بکەن.
لە بەرامبەردا عێراق بەڵێنی پاراستنی ھێزەکانی ھاوپەیمانانی داوە.
بهگویرهی زانیارییه راگهیهندراوهكانیش، بڕیارە کۆبوونەوەی داھاتووی لیژنەی باڵای دیالۆگەکان مانگی داھاتوو لە واشنتن بەرێوەبچێت.
H.B