سبەی لوتکەی عەرەبی بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی سووریا بەڕێوە دەچێت

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئوردن، سبەی شەممەی ئوردن میوانداری کۆبوونەوەیەکی عەرەبی و نێودەوڵەتی دەکات بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی دۆخی سووریا.

وەزیرانی دەرەوەی لیژنەی پەیوەندیی وەزیرانی عەرەبی بۆ سووریا کە بە بڕیارێکی کۆماری پێکهێنراوە لەسەر بانگهێشتی ئوردەن کۆبوونەوەی لیژنە لە عقبەی ئوردن بەڕێوەدەچێت.

لیژنەی پەیوەندیی وەزیرانی عەرەبی سەبارەت بە سووریا بریتین لە: ئوردن، سعودییە، عێراق، لوبنان، میسر، و سکرتێری گشتیی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی، هەروەها وەزیرانی دەرەوەی ئیمارات، قەتەر، و بەحرەین، سەرۆکی ئێستای لوتکەی عەرەبی.

وەزیرانی دەرەوەی عەرەب، بەشداریی کۆبوونەوەکانی لیژنەکان دەکەن، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمەریکا، نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوە لە یەکێتی ئەورووپا، جگە لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، کۆبوونەوە دەکەن.

لە کۆبوونەوەکاندا باس لە ڕێگاکانی پشتیوانی لە پرۆسەیەکی سیاسی گشتگیر و بە سەرکردایەتی سووریا دەکرێت بۆ گەیشتن بە پرۆسەیەکی ئینتقالی بەپێی بڕیارنامەی 2254ـی ئەنجوومەنی ئاسایش کە خواستەکانی گەلی سووریا بەدی دەهێنێت و دووبارە بنیاتنانەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا مسۆگەر دەکات و یەکێتیی سووریا دەپارێزێت، بۆ یەکپارچەیی خاک و سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری و مافەکانی هەموو هاووڵاتیانی.