ئه‌مه‌ریكا: گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ عێراق به‌رهه‌مدار بوون

ده‌یڤید شێنكه‌ر: باس لە کەمکردنەوەی هێزه‌كانمان له‌ عێراق کراوە بەڵام کاتی بۆ دیاری نەکراوە

K24- هه‌ولێر:

دەیڤید شێنکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی نزیك رایگەیاند: گفتوگۆکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق بەرھەمدار بوون.

دوای بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی دیالۆگی ستراتیژی نێوان ئەمه‌ریکا و عێراق، کە دوێنێ لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە به‌ڕێوه‌چوو، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا دەڵێ: کاتی کەمکردنەوەی ژمارەی سەربازەکانمان لە عێراق گفتوگۆی لەبارەوە نەکراوە. تەنیا باس لە کەمکردنەوەیان کراوە، بەڵام کاتی بۆ دیاری نەکراوە.

شێنکەر ئاماژە بەوەش دەکات، شاندی عێراقی بەڵێنیان داوە میلیشیاکان کۆنترۆڵ بکەن و ھەموو ھێزەکانیش بخەنە ژێر کۆنترۆڵی حکومەت.

دەیڤید شێنکەر جەختدەکاتەوە، وڵاتەکەی ھاوکاری حکومەتی نوێی عێراق دەبێت بۆ زاڵبوون بەسەر قەیرانی دارایی و تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی بەھۆی پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە رووبەڕووی بووەتەوە.

H.B