چەند تونێلێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن
وەزیری ئاوەدانکردنەوە تونێلە نوێیەکان رادەگەیەنێت
K24- هەولێر:
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی باس لە دروستکردنی چەند تونێلێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان دەکات
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، دانا عه‌بدولكه‌ریم، له لێدوانێكدا بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، پڕۆژه‌یان هه‌یه كه چه‌ندین تونێلێک له هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن و ده‌ڵێت: "تونێلێك له ده‌ربه‌ندیخان، تونێلێك له پێنجوێن له‌به‌ر ده‌ستدایه و تونێلێكی دیكه‌ش له چیای مه‌تین جێبه‌جێ ده‌كرێت."
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌و تونێلانه‌ی كه تا ئێستا كاریان تێدا ده‌كرێت گوتی: “خۆشبه‌ختانه ئه‌مساڵ توانرا پڕۆژه‌ی تونێلی پیرمام به ڕووی هاووڵاتیایندا بكرێته‌وه و پڕۆژه‌ی تونێلی شه‌قڵاوه و هەریر كاركردن تیایدا به‌رده‌وامه."
دروستکردنی رێگاوبانی نوێ، یەکێکە لە کارنامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە ماوەکانی رابردووش، چەند پرۆژەیەکی رێگاوبان، ئەنجام دراون.