30 تووشبووی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر چاك بوونه‌وه

دوای دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ پشكنینه‌كانیان ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كرانه‌وه‌‌

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگیه‌ندراوێكدا دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی 30 تووشبووی كۆرۆنا له‌ سنووری ئه‌و پارێزگایه‌ راگه‌یاند.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر:

  • هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان رادەگەیەنین کە (30) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە، پشکنینی تایبەتی یەك لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە و نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
  • کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (277) کەس.
  • سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ رێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی رێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.
  • زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال

 بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر

12ی حوزیرانی 2020

H.B