112 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون
ئاماری نوێ
K24- هەولێر:
وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، ئەمڕۆ ھەینی سەد و دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ھەرێمی کوردستان دەستنیشانکران، بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای سلێمانی 78 تووشبوو.
پارێزگای ھەولێر 20 تووشبوو.
پارێزگای دھۆك 14 تووشبوو.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک بە کوردستان24ـی راگەیاند، زۆربەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون و دەستنیشانکراون، لە کەرەنتینەدا بوون.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سێ کەس لە سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی حاڵەتەکانیش لە تەواوی هەرێمی کوردستان لە بەرزبوونەوەدایە.
بەرپرسانی تەندروستیش داوا لە هاووڵاتیان دەکەن، خۆیان بپارێزن و پابەندی رێنماییەکان بن، بە پێچەوانە دۆخەکە مەترسیدار دەبێت.