ئەمەریکا: ئاگربەستی غەززە نزیکە
"ئێران لاواز بووە"
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا ڕایگەیاند، گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە نزیکە.
جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ئاگربەستی غەززە، گوتی: "لە دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی سووریا، ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە، نزیکە."
سولیڤان کە قسەی بۆ مێدیای ئیسرائیلی کردووە، ئاماژەی بەوەش داوە "دوای ئەوەی ئیسرائیل بەشێکی زۆر لە ژێرخانی دوژمنەکانی لەناو بردووە، ئیدی حەماس درکی بە دۆخی نوێی ناوچەکە کردووە، لەم ڕوانگەیەوە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە نزیکە."
ئێران، وەکوو ئەوەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا باسی کرد "تەواو لاواز بووە، ئەمەش دوای لاوازبوونی حزبوڵلا و کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد."