وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی دیمەشق ڕاگەیەنرا

مێدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، ئامادەکاری دەکرێت تاوەکوو ڕۆژی چوارشەممە، 18ـی کانوونی یەکەمی 2024، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق دەست پێ بکرێنەوە.
سامر ڕەعدی، بەڕێوەبەری بەشی چاککردنەوەی فڕۆکەخانەکە لە هێڵی ئاسمانیی سووریا، بە مێدیاکانی تورکیای گوتووە: "هەموو شتێک باشە، پشکنینی سەرجەم سیستەمەکانی ناو فڕۆکەکان دەکەین. هیوادارم بەمزووانە فڕۆکەکان بۆ گەشت ئامادەبن. گشت تیمەکان بەیەکەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی ڕۆژی 18ی ئەم مانگە گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە دەست پێ بکەنەوە."
لە 8ی کانوونی یەکەمەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق وەستێنراون.

