ڕوانگەی سووری: ژمارەیەک چەکداری تەحریر شام کوژران
![ژمارەیەک چەکداری تەحریر شام](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/1734190859_kurdistan24.jpg)
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی مێدیایی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، چه‌ند چه‌كدارێك له ڕیفی لازیقیه‌دا بۆسه‌یه‌كیان بۆ چه‌كدارانی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام داناوه و له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی خێردا، ژماره‌یه‌كیان كوشتوون.
شه‌ممه، 14ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری "فه‌یله‌ق شام"ـی سه‌ر به ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو له سووریا له شارۆچكه‌ی موزه‌یره‌عه له ڕیفی لازیقیه‌دا بۆسه‌یان بۆ چه‌كدارانی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام داناوه و له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی خێردا، 15 چه‌كداری ئه‌و ده‌سته‌یان كوشتووه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
هاوكات سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، دوای ئه‌و ڕووداوه، باری له ناكاو له ته‌واوی كه‌ناری سووریا ڕاگه‌یه‌ندراوه و دۆخه‌كه له‌و ناوچه‌یه‌دا ئاڵۆزه.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ هێمای بۆ ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌م ڕووداوی له‌م شێوه‌یه‌یه كه له دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له 8ـی ئه‌م مانگه له سووریا ڕوو بدات و پێشهاتێكی مه‌ترسیداره.