چوار تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا
"تهمهنی ئهو كهسانه لهنێوان 60 بۆ 70 ساڵاندایه"
K24 - سلێمانی
ئەمڕۆ چوار كەسی دیكەی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی سلێمانی بە كوردستان24ی راگەیاند: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوار كهسی دیكه له سلێمانی، دوای تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانهوهیان چهند رۆژێك له نهخۆشخانهكان گیانیان لهدهستدا".
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی گیان لەدەستدانی ئەو كەسانەی پشتڕاستكردەوە و ئاشكرای كرد: "چوار تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 دوو پیاو تەمەن ٧١ و ٥٧ ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن ٧٥ و ٦٨ ساڵ کە سێ لەوان لە شاری سلێمانی و یەك لە قەزای چەمچەماڵ دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبووان هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
وەزارەتی تەندروستی
١٣ حوزەیران ٢٠٢٠
بەمەش ژمارەی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان بوو بە 42 كەس.
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ژمارەی تووشبووان لە ھەرێمی كوردستان 2 ھەزاری تێپەڕاندووە.