فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران: ڕێگە بە کەس نادەین هەڕەشەمان لێ بکات

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، بە هەموو شێوەیەک بەرگریی لە ئاسایش و سەربەخۆیی و خاکی خۆمان دەکەین و ڕێگە نادەین هیچ کەسێک هەڕەشەمان لێ بکات.
یەکشەممە، 15ـی کانوونی یەکەمی 2024، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران گوتی: "ئەوەی لە سووریا ڕووی دا، وانەیەکی سەخت بوو بۆمان، دەبێت لێیەوە فێر بین."
حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕاشیگەیاند "بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و دانەبڕاو بەرگریی لە ئاسایش و سەربەخۆیی و خاکی خۆمان دەکەین و ڕێگە بە کەس نادەین هەڕەشەمان لێ بکات."