کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە، کە پێشبینی دەکرێت، ئەمڕۆ یەکشەممە، 15-12-2024، ئاسمان بە گشتی ساماڵ وپەڵە هەور بێت، هەروەها پلەی گەرما 2 تاوەکوو 4 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی دووشەممە، 16-12-2024، ئاسمان نیمچە هەور بێت و پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرزتر بێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی 10 پلەى سیلیزى
دهۆک 9 پلەى سیلیزى
کەرکوک 13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ 9 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران -1 پلەى سیلیزى
سۆران 7 پلەى سیلیزى
گەرمیان 14 پلەى سیلیزى