بالۆتێلی له دادگا سكاڵا له‌سه‌ر یانه‌ی بریشیا تۆمار ده‌كات
بالۆتێلی پێیوایه یانه‌كه‌ی زوڵمیان لێكردووه
.jpg)
ماریۆ بالوتێلی سكاڵا دژی یانه‌ی بریشیای ئیتاڵی تۆمار ده‌كات، پێیوایه ئه‌و یانه‌یه زوڵمیان لێكردووه و داوا ده‌كات به زووترین كات مووچه‌كه‌ی پێبده‌ن.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردووه‌ته‌وه ماریۆ بالوتێلی هێرشبه‌ری یانه‌ی بریشیای ئیتاڵی له دادگه سكاڵا له‌سه‌ر یانه‌كه‌ی تۆمار ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی ئازاری رابردوویان پێ نه‌داوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ماتیا گراسینی پارێزه‌ری تایبه‌تی یانه‌ی بریشیا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بالوتێلی و تاوانباری كردووه به‌وه‌ی كه په‌یوه‌ست نه‌بووه به راهێنانه‌كان و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی نیگه‌رانی كردووه.
له هه‌فته‌ی رابردوو ماریۆ بالوتێلی گه‌ڕایه‌وه راهێنانه‌كانی بریشیا به‌ڵام ئه‌و یانه‌یه ده‌رگای لێنه‌كردووه و بڕیاریداوه به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌ته‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.
ماریۆ بالۆتێلی لە مانگی هەشتی ساڵی رابردوو پەیوەندی بە بریشیا کرد و گرێبەستەکەشی لەگەڵ ئەو یانەیە هاوینی ساڵی 2022 کۆتایی دێت و لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 19 یاریکردووە و 9 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە.