ڤیدیۆ.. یاریزانێكی مه‌كسیكی دوای مردنیشی گۆڵێكی تۆمار كرد!
دوایین گۆڵی ژیانی خۆی له مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنیدا تۆمار كرد
ڤیدیۆییه‌كی ناخهه‌ژێن له به‌خاكسپاردنی یاریزانێكی مێرمنداڵی مه‌كسیكی بڵاو كراوه‌ته‌وه كه به داهێنانكی هاوڕێكانی دوایین گۆڵی ژیانی خۆی له مه‌راسیمی به‌خاك سپاردنیدا تۆمار كرد و كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆریشی لێ كه‌وته‌وه.
ئه‌م مێرمنداڵه مه‌كسیكییه كه یاریزانی تۆپی پێ بووه و حه‌زێكی زۆریشی بۆ ئه‌م وه‌رزشه هه‌بووه، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌ده‌ست پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌وه كوژرابێت. هاوڕێیه‌كانی له مه‌راسیمی به خاك سپاردنی كارێكی شایسته‌یان كرد و ئه‌ویش دوایین گۆڵی ژیانی خۆی تۆمار كرد و دواتر به‌خاك سپێردرا.
خزم و كه‌سوكاری ئه‌م مێرمنداڵه ته‌مه‌ن 16 ساڵانه ده‌ڵێن له شاری واخاكای مه‌كسیك به ده‌ست پۆلیس كوژراوه و هه‌ر بۆیه خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته زۆر بۆی به‌خه‌من.
هاوتیمی و هاوڕێیه‌كانی ئه‌م مێرمنداڵه بڕیار ده‌ده‌ن رێوڕه‌سمێكی شایسته‌ی بۆ رێكبخه‌ن و ئه‌ویش به‌ر له به‌خاكسپاردنی دوایین گۆڵی ژیانی خۆی تۆمار كرد و كه‌شێكی پڕ له رێزیان له مه‌راسیمه‌كه‌دا پێكهێنا.
هاوڕێكانی تابوتی ئه‌م یاریزانه‌یان له‌به‌رده‌م چوارچێوه‌ی گۆڵ دانا. ئه‌وان دواتر له ده‌وری تابوته‌كه كۆبوونه‌وه و به تۆپێك ده‌ستیان به پاسات و كرد و له كۆتاییدا پاسی یه‌كێك له یاریزانه‌كان به‌ر تابوته‌كه ده‌كه‌وێت و تۆپه‌كه‌ش گۆڵپارێز ده‌بڕێت و گۆڵه‌كه تۆمار ده‌كرێت.
دوای تۆماركردنی گۆڵه‌كه هاوڕێكانی مێرمنداڵه‌كه هوتافی شادی لێده‌ده‌ن و رێك وه‌كوو ئه‌و كاته‌ی هاوڕێیه‌كه‌یان به زیندوویی گۆڵی تۆمار ده‌كرد، دوای تۆماركردنی گۆڵه‌كه ده‌ڕژێنه سه‌ر تابوته‌كه و له باوه‌شی ده‌گرت.
گیلرمۆ شۆتزی رۆژنامه‌وانی وه‌رزشی مه‌كسیك یه‌كه‌م كه‌سه كه ئه‌م ڤیدیۆیه له تویته‌ری خۆیدا بڵاوكردووه‌ته‌وه و وای كردووه ئه‌م هه‌واڵه به‌خێرایی به هه‌موو جیهاندا بڵاوبێته‌وه.
ئه‌م راگه‌یاندنكاره وه‌رزشییه له تویته‌ری خۆیدا نووسیویه‌تی: له واخاكا، هاوڕێكانی ئهلكێساندرهبۆ دوایین جار به‌م شێوه‌یه ماڵئاواییان له هاوڕێ كۆچكردووهكهیان كرد، ئه‌و مێرمنداڵه‌ی به‌ده‌ست پۆلیس كوژراوه، داهێنانێكی جوان بۆ دوایین گۆڵی ئه‌لێكسانده‌ر، ئێمه هه‌موومان به بینینی ئه‌م ڤیدیۆیه له‌ناخه‌وه فرمێسكمان هه‌ڵوه‌راند.
ئه‌م گرته ڤیدیۆییه به تایبه‌ت دوای كوژرانی ره‌شپێستێكی ئه‌مریكا به‌ده‌ست پۆلیسی ئه‌و وڵاته، كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌شێك له وه‌رزشوانانی ئه‌مریكیش له تۆڕه كۆمهڵایهتیهیكاندا بڵاویان كردووه‌ته‌وه.

Así despiden en Oaxaca a Alexander, el joven de 16 años asesinado por policías municipales.
— Guillermo Schutz (@memo_schutz) June 12, 2020
Sus compañeros lo honran con su último gol.
Todos estamos llorando. pic.twitter.com/1hbhyl5Mt6