راگەیەندراوێ بۆ هاووڵاتیانی شاری هەولێر
تا ئێستا 292 تووشبووی كۆرۆنا له هه‌ولێر به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی 15 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای له سنووری پارێزگاكه راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "به هاووڵاتیانی شاری هەولێر رادەگەیەنین، کە (۱٥) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "پشکنینی تایبەتی یەك لەدوای بۆ ئه‌و 15 كه‌سه کرایەوە و ئه‌نجامه‌كانیان نێگەتیڤ ده‌رچوون، بۆیه بڕیار درا بنێردرێنەوە ماڵەوە".
جێگای ئاماژه‌یه، تا ئێستا كۆی ئه‌و تووشبووانه‌ی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه، ژماره‌یان بووه‌ته 292 كه‌س.
H.B