کتێبێک لە بارەی خۆڕاگریی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بڵاو کرایەوە
کتێبی "مه‌سرور بارزانی، سیمبولی خۆڕاگری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان" لە نووسینی ڕێبوار حه‌مه‌لاو شوانی؛ بڵاو کرایەوە.
نووسه‌ر له دووتوێی ئه‌م كتێبه‌دا باس له خۆڕاگریی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌كات له به‌رانبه‌ر گرفته سیاسییه‌كان و پیلان و ئاڵنگارییه‌كاندا و چۆن توانیوویه‌تی بڕیاری دروست بۆ دوا ڕۆژی گه‌شی خه‌ڵكی كوردستان، بدات.
نووسەر دەڵێت: ڕەنگە تەنها نووسینی كتێبێك بەس نەبێت بۆ ئەوەی ئەندێشە و جیهانبینی مەسرور بارزانی بخرێته‌ڕوو، به تایبه‌ت له‌و ساته‌وه‌ی كه بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان؛ به‌ڵام نووسه‌ر هه‌وڵی داوه له‌و كتێبه‌یدا، كه كۆكراوه‌ی وتاره‌كانیه‌تی، دڵسۆزی و وه‌فا و خه‌خمخۆریی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ نیشتمان و خه‌ڵكه‌كه‌ی و گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی دروست له سیاسه‌تی حوكمڕانی و چاره‌كردنی كێشه‌كان و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری هه‌رێمی كوردستان و ژێرخانه‌كه‌ی له هه‌موو كه‌رته‌كاندا بخاته‌ڕوو.
خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ لێکۆڵەران و قوتابیان پێویستە، چونکە بە وردی و ڕاستیی باس لە کار و هەنگاوەکانی سەرۆک وەزیران و کابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.