بەوێنە.. گیانلەدەستدانی 18 کەس لە چین بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێک

خانووەکانی نزیکی داڕماون

K24 - هەولێر

تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی لە یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی رۆژهەڵاتی چین تەقییەوە، لەئەنجامدا 18 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 200 کەسی دیکەش برینداربوون.

رووداوەکە دوانیوەڕۆی شەممە (13-6-2020) بەکاتی چین لە نزیک شارینی وێنلینگ روویداوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی تانکەرەکەش ئەو ماڵانەی لەنزیک شوێنی رووداوەکە بوون داڕماون، دووکەڵێکی زۆر پەیدا بووە و ئەو ژمارە زۆرەی خەڵک بەهۆیەوە بوونەتە قوربانی.
دەسەڵاتدارانی چین باس لەوە دەکەن، تانکەرەکە گازی شلی گواستووەتەوە.
ئاژانسی فەرمیی چین (شینخوا) بڵاویکردەوە "راستەوخۆ لەدوای تەقینەوەی تانکەرەکە، تەقینەوەیەکی دیکە روویداوە لەکاتێکدا پارچەی تانکەرەکە کەوتووەتە نێو دووکانێک".

رووداوی هاتووچۆی هاوشێوە لە چین دەگمەن نییە، بەرپرسانی چین دەڵێن هۆکاری زۆریی رووداوەکانی هاتووچۆ، گوێنەدانی شۆفێرانە بە یاساکانی هاتووچۆ.

ساڵی رابردووش لە رووداوێکی هاوشێوەدا لە چین، 36 کەس لەئەنجامی پێکدادانی پاسێک و لۆرییەک گیانیان لەدەستدا.