سەرۆک بارزانی: ڕۆژی ئاڵا لە هەموو کوردستانیانی ئازیز پیرۆز بێت

سێشەممە 17ـی کانوونی یەکەمی 2024، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

ئاڵای کوردستان هەڵگری پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلی کوردستانە.
ڕۆژی ئاڵا لە هەموو کوردستانیانی ئازیز پیرۆز بێت.

په‌رله‌مانى كوردستان له‌ دانیشتنی ڕۆژی 11/11/1999 یاسای ژماره‌ (4)ی یاسای ئاڵای هه‌رێمی كوردستانی عێراقی ده‌رچوواند، هه‌روه‌ها پەرلەمان به‌ بڕیارى ژماره‌ (48) لە 19/6/2009 ڕۆژى 17ى كانوونى یه‌كه‌مى هه‌موو ساڵێكى به‌ ڕۆژى ئاڵاى هەرێمی كوردستانی ناساند.

ھۆی دیاریکردنی ئەم ڕۆژە بۆ 17ی کانوونی یەکەمی ساڵی 1945 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كاتێك ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کۆماری كوردستان، لە مەهاباد هەڵکرا.