دوو سزادراو له به‌ندیخانه راده‌كه‌ن و به‌ڵێنیش ده‌ده‌ن دوای 15 رۆژ ده‌گه‌ڕێنه‌وه
نامەیەكیان بۆ پۆلیس نووسیوە
K24 - هه‌ولێر:
دوو سزادراو به‌ناوه‌كانی داڤاد زاكۆنۆڤیم، 46 ساڵ و لیل ئهحمهتۆڤیك، 40 ساڵ، له شاری رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا، له به‌ندیخانه راده‌كه‌ن و به‌ڵێنیش ده‌ده‌ن له ماوه‌ی 15 رۆژدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا ئه‌و دوو كه‌سه، تۆمه‌تی دزین و فێڵكردنیان به‌سه‌ردا ساغبووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه‌ش تا ساڵی 2029 سزای زیندانیكردنیان بۆ ده‌رچووه. به‌ڵام له هه‌موو شتێك سه‌رسوڕهێنه‌ر راكردنیانه له به‌ندیخانه، له رێگه‌ی مشارێكی بچووكی ئاسنبڕ، توانیویانه شیشی قه‌فه‌زی زیندان ببڕن و رابكه‌ن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، ئه‌و دوو به‌ندكراوه دوای خۆیان نامه‌یه‌كیان به‌جێهێشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی پۆلیس و به‌رپرسانی به‌ندیخانه له هۆكاری هه‌ڵاتنیان و گه‌ڕانه‌وه‌شیان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
وه‌ك میدیا ئیتاڵییه‌كان باسی ده‌كه‌ن، له ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌دا به كورتی و پوختی نووسیویانه: ئێمه هه‌ڵاتین، تا بتوانین كێشه ههڵپهسێردراوهكانمان له ده‌ره‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵینیش بێت له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی كێشه‌كان له ماوه‌ی 15 رۆژدا ده‌گه‌ڕێینه‌وه.
تا ئێستاش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتاڵیا ئاشكرای نه‌كردووه دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسه ده‌كه‌ن و نیازی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش روون نییه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانیش، "هه‌ڵاتنیان له پێناو پاراستنی منداڵه‌كانیانه به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه و بازرگانییه نایاساییانه‌ی به‌ر له ده‌ستگیركردنیان ئه‌نجامیانداوه و بووه‌ته هۆی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ژیانیان".