باڵیۆزی چیک بۆ نێچیرڤان بارزانی: وڵاتەکەم به بايه‌خه‌وه دەڕوانێتە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان

سەرۆکایەتیی هەرێم ڕایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە باڵیۆزی چیک کرد.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/12/17 سەرۆکایەتیی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ يان شنايداوف، باڵيۆزى نوێى چيك له عێراق، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو پشتگيرييه‌كى خۆى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى نوێى چيك، خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، بۆ ئه‌وه‌ش كار ده‌كه‌ن تاکوو له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان بده‌ن.
هەروەها په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتیی، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو، كه كونسوڵی گشتيى چيك له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.